بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی قوبرس و لبنانی هه‌ژاند و ترسی خسته ناو دڵی دانیشتووانی ئه‌و دوو وڵاته‌وه.
بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 5.2 پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر بووه و ده‌گوترێ بۆ ماوه‌ی 10 چركه درێژه‌ی كێشاوه، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش له 14 كیلۆمه‌تریی شاری پافۆس بووه له قوبرس.
هێشتا دیار نییه بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی به قوبرس گه‌یاندووه یان نا، به‌ڵام زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له لبنان هیچ زیانێكی نه‌بووه، زیاتر دانیشتووانی باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی به‌یرووت هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له قوبرسه‌وه به‌ره‌و توركیا درێژ ده‌بێته‌وه، كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه و له ساڵانی رابردوودا كۆمه‌ڵێك بوومه‌له‌زره له توركیا روویان داوه، ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و به ده‌یان هه‌زار باڵه‌خانه وێران بوون.