سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای ئەنبار ئەمڕۆ رای گەیاند، كارمەندێكی پۆلیس كە پلەكەی "مفەوەز"ـە، لە شارۆچكەیەكی پارێزگای ئەنبار، تەقەی لە خۆی كردووە و گیانی لە دەست داوە، تا ئێستە هۆكاری روواوەكە روون نییە، بەڵام پۆلیس دەڵێ خۆكوشتنە.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم نۆی كانوونی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، رووداوەكە لە شارۆچكەی حەدیسەی ئەنبار رووی داوە، ئەویش مفەوەزێكی پۆلیس بە چەكەكەی خۆی، تەقەی لە خۆی كردووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی دەستی پێ كردووە كە ەگوترێ خوكوشتن بووە، بەڵام هۆكارەكەی روون نییە.
دوای رووداوی رووداوەكە، هێزێكی تەناهی گەیشتوونەتە شوێنەكە و تەرمی پۆلیسەكەیان بۆ نەخۆشخانە و پزیشكی داد گواستووەتەوە، لێكۆڵینەوەی رژدیش دەستی پێ كردووە. بەڵام دەڵێن هیچ بەڵگەیەك نییە رووداوەكە تاوان بێت، بۆیە دووپات دەكەنەوە كە خۆكوشتن بووە.