به‌رپرسانی ژاپۆن هۆشدارییان داوه له روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر به‌هێز كه له هه‌ر 100 ساڵ جارێك روو ده‌دات، زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی ژاپۆن پێی وایه، ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له نزیك ژاپۆن 60% تا 70%ه و بوومه‌له‌رزه‌كه له 30 ساڵی داهاتوودا روو ده‌دات.
ئه‌وان ده‌ڵێن بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌بێت، ده‌توانێ سۆنامی به به‌رزیی 20 مه‌تری لێ بكه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌شێك له تۆكیۆ و پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ر بخاته ژێر ئاو، به‌هۆیه‌وه 300 هه‌زار كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و به ملیاران دۆلاریش زیان به‌ر وڵاته‌كه ده‌كه‌وێت.
به‌رپرسانی ژاپۆن داوایان له دانیشتووانی چه‌ند پارێزگایه‌ك كردووه، رێكاری گونجاو بگرنه‌به‌ر و خۆیان بۆ ئه‌و رووداوه ئاماده بكه‌ن.
داوا له خه‌ڵك كراوه رێگه‌كانی هه‌ڵاتن به‌ره‌و شوێنی سه‌لامه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ن، ماڵه‌كانیان تۆكمه بكه‌ن، خۆراك و ئاو بۆ كاتی رووداوه‌كه پاشه‌كه‌وت بكه‌ن.
ژاپۆن كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێڵی سه‌ره‌كیی بوومه‌له‌رزه و ساڵانه له‌و وڵاته هه‌زار و 500 بوومه‌له‌رزه روو ده‌ده‌ن و زۆربه‌یان زیانیان نییه.
له ساڵی 2011 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی نۆ به پێوانه‌ی ریخته‌ر رووی دا كه بووه هۆی سۆنامی و سه‌رووی 18 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.