كچێكی ئه‌ڵمانی به‌هۆی زیره‌كییه ناوازه و ده‌گمه‌نه‌كه‌ی له خوێندنی قوتابخانه‌دا، چه‌ند پۆلێكی به یه‌ك ساڵ بڕیوه و كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته 12، قۆناغی ناوه‌ندیی ته‌واو كرد و له زانكۆیه‌كی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك قوتابی وه‌رگیرا. بۆیه زۆربه‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته رۆشناییان خسته سه‌ر زیره‌كییه‌كه‌ی.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی كانوونی یه‌كه‌م، له میدیاكانی ئه‌ڵمانیای وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لینا هایده‌ر ئه‌و كچه قوتابییه‌یه كه به‌هۆی زیره‌كییه ناوازه‌كه‌ی، توانیویه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا چه‌ند پۆلێك به یه‌ك ساڵ ببڕێت، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كرد و له 12 ساڵیدا زانكۆ وه‌ریگرت، بۆیه زۆربه‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان به زیره‌كییه‌كه‌ی كردووه.
لینا هایده‌ر كه قسه‌ی بۆ میدیاكان كردووه و گوتوویه‌تی، له قوتابخانه‌دا هه‌ستم به داهێزرانی جه‌سته‌م ده‌كرد، به‌ڵام له زانكۆدا به‌پێچه‌وانه‌وه باشتر ده‌توانم كاته‌كانم به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر رێكبخه‌م، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه هه‌ندێك ئاڵۆزیی تێدایه.
باسی له‌وه كرد كه كاتێك له قوتابخانه ده‌یخوێند، به‌رده‌وام ده‌چووه خوله زانكۆییه‌كان، ئه‌و خولانه‌ی بۆ قوتابییه زۆر زیره‌كه‌كان ده‌كرانه‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێت كه لینا هایده‌ر زیره‌كییه‌كه‌ی له ئاستێكدا بوو كاتێك له پۆلی یه‌كه‌م بووه، توانیویه‌تی راسته‌خۆ پۆله‌كه بۆ پۆلی پێنجه‌م ببڕێت، له پێنجه‌وه بۆ پۆلی هه‌شته‌م، دواتر بۆ پۆلی 10یه‌م، دوای ئه‌وه بۆ پۆلی 11 و پاشان پۆلی 12ی ته‌واو كرد. بۆیه زانكۆ وه‌ك زیره‌كییه‌كی ده‌گمه‌ن و ناوازه وه‌ك قوتابی وه‌ریگرت.
خێزانی ئه‌و قوتابییه زیره‌كه ده‌ڵێن، زیره‌كییه‌كه‌ی لینا له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وكاته‌ی گوێبستی چیرۆكی درێژ ده‌بوو و ده‌بوو بۆی بخوێننه‌وه، له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا ته‌واوی ژماره‌كانی ده‌خوێنده‌وه. بۆیه ساڵ له دوای ساڵ زیره‌كییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بوو و گه‌شه‌ی ده‌سه‌ند.
لینا له‌باره‌ی جیاوازیی ته‌مه‌ن له نێوان خۆی و هاوڕێكانی له زانكۆ گوتی، تا ئێسته هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كردووم، چونكه ئه‌و له سه‌ره‌تاوه به هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له خۆی گه‌وره‌ترن راهاتووه، جیاله‌وه‌ی له زانكۆدا چه‌ندان كه‌سی نوێی ناسیوه، بۆیه جیاوازیی ته‌مه‌ن بۆ ئه‌و كێشه نابێت.
دواتریش قوتابییه زیره‌كه‌كه گوتی، له ئێسته‌وه پلانی داناوه بۆ كه‌یشتن به پله‌ی به‌كالۆریۆس، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره بیه‌وێ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌یه‌وێ پسپۆری له بواری زینده‌وه‌رزانی وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵیدا فێربوونی زانستی زمانی ئه‌ڵمانی و سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگه ده‌خاته پلانه‌كه‌ی خۆیه‌وه.