زانایان له توێژینه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵكۆڵین له ئوسترالیادا، ئاژه‌ڵێكی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، هه‌مانشێوه‌ی ئاژه‌ڵی "كه‌نغه‌ر"ه، به‌ڵام به بچووكی، هاوكات ده‌موچاویشی به‌راورد به كه‌نغه‌ر بچووكتره و ناوی جۆره ئاژه‌ڵه‌یان ناوه "بتونگ".
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كهنغهره بچووكه‌ی به‌ناوی "بتونگ" زانایان له باشووری رۆژئاوای ئۆسترالیا دۆزیویانه‌ته‌وه، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئێسك و هه‌یكه‌لی كردووه كه پێشتر به دروستی كاریان له‌سه‌ر نه‌كردووه. چونكه جۆرێكی نوێی كهنغهره و ئه‌گه‌ر وریای نه‌بن، به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت.
باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بتونگ نزیكترین شێوه‌ی كهنغهره كه به‌راورد به كه‌نغه‌ری ئاسایی زۆر بچووكتره. ئه‌وه‌یش ده‌ڵێن كه ئه‌و جۆره كهنغهره رۆڵی زۆر گرنگ له سیستمی ژینگه‌یی له رۆژئاوای ئوسترالیا ده‌بینێت.
له دۆزینهوهكهیاندا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گیانداره له ژێر زه‌وی ساڵانه چه‌ندان تۆن خۆڵ ده‌گوازێته‌وه تا بتوانێ شوێنی هه‌واگۆڕكی بۆ ژیانی خۆی دروست بكات.
جیك نیومان كه نووسه‌ری توێژینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت، له به‌دبه‌ختیدا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و جۆره گیانداره له‌ناو چوون، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مه. جه‌سته‌ی بتونگ درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 45 سانتیمه‌تر، كێشیشی له یه‌ك تا دوو كیلۆگرام ده‌بێت، به‌هه‌مانشێوه‌ی كه‌نغه‌ری ئاسایی، به پێیه‌كانی پشته‌وه باز ده‌دات و خواردنیشی رووه‌كه.