به‌گوێره‌ی مێژووی كوردی كه پشت به سووڕانه‌وه‌ی زه‌وی به ده‌وری خۆر ده‌به‌ستێت، سبه‌ی یه‌كشه‌م 30ی سه‌رماوه‌ز كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 21ی كانوونی یه‌كه‌م، دواین رۆژی پایزه و دووسبه‌ی دووشه‌م یه‌كه‌م رۆژی زستانه كه ده‌كاته یه‌كی به‌فرانباری 2725ی كوردی.
ئه‌وانه‌ی له ده‌ستنیشانكردنی وه‌رزه‌كانی ساڵ پشت به مێژووی زاینی ده‌به‌ستن و مێژوویه‌كی دیاریكراو به ده‌ستپێك و كۆتایی وه‌رز راده‌گه‌یه‌نن، هه‌ندێك ساڵ تووشی هه‌ڵه ده‌بن و ده‌ستپێكردنی زستان و به‌هار و شه‌وی یه‌ڵدا و ئه‌و بۆنانه به هه‌ڵه راده‌گه‌یه‌نن كه نابێت هه‌ڵه‌یان تێدا بكرێت.
بۆ نموونه ساڵی رابردوو كه ساڵی كه‌بیسه بوو، رۆژه‌كانی ساڵی له جیاتی 365 رۆژ 366 رۆژ بوو، بۆیه یه‌كه‌م رۆژی زستان هاوكات بوو له‌گه‌ڵ 21ی كانوونی یه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌مساڵ 22ی كانوونی یه‌كه‌م زستان ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌و پێیه سبه‌ی یه‌كشه‌م دواین رۆژی پایزه و شه‌وه‌كه‌ی شه‌وی یه‌ڵدایه كه درێژترین شه‌وی ساڵه، رۆژی دواتری ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی زستان كه رۆژی دووشه‌مه.