بڕیارە سبەی كەرنەڤاڵی ئوتۆمبێلە كلاسیكەكان لە هەولێر ساز بكرێت، كەرنەڤاڵەكە بۆ ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی 1991 دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەم 29ـی كانوونی یەكەم، پارێزگای هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، سبەی سێشەم، لە چوارچێوەی ئەنجامدانی كار و چالاكییە هونەری و كولتوورییەكان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ، لە بەردەم پاركی شانەدەر لە هەولێری پایتەخت، كەرنەڤاڵی ئوتۆمۆبیلە كلاسیك و كۆنەكان ئەنجامدەدرێت.
باش لەوەشكراوە، هەموو ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمار كردووە و ئەوانەشی دەیانەوێت لەو كەرنەڤاڵە بە ئوتۆمۆبێلەكانیان، كە مۆدێلیان لەخوار 1991ە بەشداری بكەن، دەتوانن سبەی بەر لە سەعات سێی ئێوارە لە بەردەم پاركی شاندەر ئامادەبن بۆ بەشداریكردن لە كەڕنەڤاڵەكەدا.
ئەوە لە كاتێكە ئێستە چەندین چالاكی جۆراوجۆر لە هەولێر ئەنجام دەدرێت و چەندین بازاڕی شەوانە و ئاهەنگی جیاواز ئەنجام دەدرێت.