به‌پێی گۆڤاری "ڤۆربس" كه دوێنێ بڵاو بووه‌ته‌وه، بیونسیه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی كه له دنیادا به یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كان ناو ده‌برێت، به‌و داهاته‌ی هه‌یه بۆ ئه‌مساڵ 2025 بووه ملیاردێر، به‌وه‌یش بووه پێنجه‌مین ملیاردێری ناو هونه‌رمه‌ندان له‌سه‌ر ئاستی دنیا.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گه‌یشتنی بیونسیه به ملیاردێری، دوای ئه‌وه هات كه له ساڵی 2023دا و له‌و گه‌شته هونه‌رییه جیهانییه‌ی Renaissance، توانی داهاته‌ی بۆ 600 ملیۆن دۆلار كۆ بكاته‌وه، بۆ ساڵی 2024 به‌هه‌مانشێوه داهاته‌كه‌ی زیاتر كرد، له 2025یشدا ئه‌و داهاته گه‌یشته زیاتر له ملیارێك دۆلار، به‌وه‌یش بووه پێنجه‌مین ملیاردێری هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر ئاستی دنیا.
بوینسیه /44 ساڵ/ له گه‌شته هونه‌رییه‌ی ساڵی پار 2024 كه ئه‌لبوومی "كاوبۆی كارته‌ر"ی بڵاو كرده‌وه، به‌هۆیه‌وه بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی "گرامی"، به‌وه‌یش داهاته‌كه‌ی زۆر زیاتر زیادی كرد. به‌پێی گۆڤاری "ڤۆربس" له گه‌شته هونه‌رییه‌كه‌ی 2025یشدا زیاتر 148 ملیۆن هاته سه‌ر داهاته‌كه‌ی، به‌وه‌یش زۆربه‌ی داهاته‌كه‌ی به‌هۆی كاره هونه‌رییه‌كانی بووه، وێڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ماركه جیهانییه‌كانی پرچ و وێسكی و جلوبه‌رگه.
گه‌یشتنی بیونسیه به ئاستی ملیاردێری، له دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند جای زی دێت، به‌دوایدا هونه‌رمه‌ندان تایلۆر سویفت و بروس سپرینگستین و ریهانا بوونه ملیاردێر.