ئەمشەو یەکەم "مانگی زەبەلاح"ـی ساڵ دەردەکەوێت

:: PM:02:34:02/01/2026 ‌
ئاسمانی ئەم مانگە دەبێتە شانۆی نمایشێکی دەگمەنی گەردوونی، تێیدا یەکەم "مانگی زەبەلاح"ـی ساڵی 2026 دەردەکەوێت.

ئەمڕۆ هەینی دووی کانوونی دووەم، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، یەکەم مانگی پڕی ساڵی نوێ کە بە "مانگی گورگ" (Wolf Moon) ناسراوە، ئەمشەو و سبەی سێـی کانوونی دووەم، گەورەتر و گەشاوەتر لە دۆخی ئاسایی دەردەکەوێت.

ئەمە دوایین مانگی زەبەلاح دەبێت تا مانگی تشرینی دووەمی 2026. دیاردەکە کاتێک ڕوو دەدات کە مانگ لە خولگەکەیدا لە نزیکترین خاڵدایە لە زەوییەوە، بۆیە بە ڕێژەی 14% گەورەتر و 30% گەشاوەتر دەردەکەوێت.


وشە - پۆڵا مەحموود