شارەزایەكی كەشناسی هۆشداریی دەدات كە سبەی پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن و كەشێكی سارد لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باڵادەست دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەم 19ی كانوونی دووەم، ماردین شێخ سەلام شارەزای كەشناسی بڵاوی كردەوە، لە دوێنێوە شەپۆلێكی باران و بەفر ڕووی كردووەتە ناوچەكە و بەردەوامە، لە زۆربەی ناوچەكان ئەو شوێنانەی نەباریوە، لە پاش نیوەڕۆ بۆ ئێوارە دەیگرێتەوە و بۆ ئەمشەویش ئەگەری دابەزینی بەفر هەیە.
لەبارەی پلەكانی گەرما بۆ سبەی گوتی، سەرما دادەبەزێتە ناوچەكان و كەشێكی سارد باڵادەست دەبێت كە تا دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە كاتەكانی شەودا.
بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی:
هەولێر پێنج پلەی سیلیزی
سلێمانی دوو پلەی سیلیزی
دهۆك چوار پلەی سیلیزی
هەڵەبجە چوار پلەی سیلیزی
كەركووك حەوت پلەی سیلیزی