پێش كڕینی مۆبایلێكی بەكارهاتوو.. ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكە

:: PM:04:04:29/01/2026 ‌
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی مۆبایلە زیرەكەكانی مۆدێرن، زۆرێك لە بەكارهێنەران ڕوو لە مۆبایلە بەكارهێنراوەكان یان نوێكراوەكان دەكەن بۆ ئەوەی ئامێرە بەهێزەكان بە نرخێكی كەمتر بەدەستبهێنن.

بۆیە تیشك دەخەینە سەر گرنگترین ئامۆژگارییەكان بۆ دووركەوتنەوە لە كێشە و دڵنیابوون لە ئەزموونێكی سەركەوتووی كڕینی مۆبایلی كۆن.

فرۆشیار و گەرەنتی
هەنگاوی یەكەم پێش كڕین بریتییە لە پشكنینی ناوبانگ و متمانەی فرۆشیارەكە، بۆیە بەدوای پێداچوونەوەی كڕیاران و بۆچوونی بەكارهێنەراندا بگەڕێ سەبارەت بە فرۆشگاكە یان فرۆشیارەكە و سەرچاوە متمانەپێكراوەكانی وەك بازاڕە سەرەكییە ئۆنلاینەكان یان فرۆشگاكان كە مۆبایلە نۆژەنكراوەكان دەفرۆشن، بوونی گەرەنتی ئاماژەیە بۆ ئەوەی فرۆشیار متمانەی بە كوالێتی بەرهەمەكە هەیە، لە هەمان كاتدا خۆت لە هەر فرۆشیارێك بەدوور بگرە كە خۆی لەم پرسیارانە بەدوور بگرێت.

پشكنینی ژمارەی IMEI
یەكێك لە پشكنینە هەرە پێویستەكان بۆ هەر مۆبایلێكی بەكارهێنراو ژمارەی IMEI ە. خزمەتگوزاری پشكنینی تایبەتی IMEI بەكاربهێنە بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ئامێرەكە لە لیستی ڕەشدایە، واتە دزراوە یان ون بووە. ئەگەر ئەم هەنگاوە نەپشكنیت، لەوانەیە ئامێرێك بكڕیت كە لەسەر هەندێك تۆڕ كارناكات، یان بەكارهێنانی دەتوانێت دواتر تووشی كێشەی یاسایی ببیت.

بارودۆخی پاتری
پاتریەكان بە تێپەڕبوونی كات تێكدەچن، ئەگەر مۆبایلێكی بەكارهێنراو پاترییەكی زۆر لاوازی هەبێت، ئەوا تووشی كێشە دەبیت لە بەكارهێنانی ڕۆژانەدا، وەك خێرا دەرچوونی پاتری یان كوژانەوەی ئامێرەكە بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، بۆیە داوا لە فرۆشیار بكە ئەگەر بتوانی بارودۆخی پاتریەكەت پیشان بدات، یان پێش كڕینی بە شێوەیەكی كرداریی تاقی بكەرەوە.

تاقیكردنەوە بنەڕەتییەكان
پێش ئەوەی پارە بدەیت بۆ ئامێرەكە، زۆر گرنگە تاقیكردنەوەی پراكتیكی ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت كە هەموو كارەكانی وەك پێویست كاردەكەن. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە بزانیت كە پێوەندی و نامەكان كار دەكەن، هەروەها هێڵی ئینتەرنێت لە ڕێگەی وای فای و داتاكانی مۆبایلەوە تاقی بكەیتەوە. هەروەها پێویستە كامێرای پێشەوە و دواوە و كوالێتی وێنەكە بپشكنیت. هەروەها گرنگە دەنگەكە دابگیرسێنیت و بڵندگۆكان تاقی بكەیتەوە.

گرنگی ئیكسسواراتە ئەسڵیەكان
مۆبایلە بەكارهێنراوەكان هەندێك جار بەبێ كێبڵ یان شەحنێكی ئەسڵی دەبن، بەكارهێنانی ئیكسسواراتە ئەسڵیەكان دڵنیای دەدات لە شەحنكردنەوەی سەلامەت و تەندروستی باشتری پاتری، لەكاتێكدا ئیكسسواراتە نائۆرجیناڵەكان دەتوانن كاریگەری نەرێنی لەسەر كارایی ئامێرەكە هەبێت بە تێپەڕبوونی كات.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم