ڕاپۆرتەكانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەپڵ بڕیارێكی سەرسوڕهێنەری داوە بۆ ئەوەی نرخی زنجیرەی ئایفۆن 18 بە بەرزی بكەوێتە بازاڕەوە، چونكە تێچووی زۆر بووە بەتایبەت لە میمۆری و پێكهاتەكانی تری.
مینگ-چی كوو شرۆڤەكارێكی كۆمپانیای ئەپڵە و رای گەیاند،
كۆمپانیاكە نرخی دەستپێكی مۆدێلەكانی ئایفۆن 18ی بنەڕەتی بە 799 دۆلار دەهێڵێتەوە كە پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ساڵی 2026 دا بخرێتە بازاڕەوە.
ئەو دەڵێ، ڕەنگە مۆدێلی بنەڕەتی ئایفۆن 18 لە 799 دۆلارەوە دەست پێ بكات، لە كاتێكدا مۆدێلەكانی پرۆ و پرۆ ماكس پێشبینی دەكرێت نرخی لە نێوان دوو بۆ دوو هەزار و 500 دۆلار بێت.
هەروەها دووپاتی كردووەتتەوە كە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 6% بەكارهێنەرانی ئایفۆن زیادیان كردووە و خەڵك ئارەزووی لەسەرییەتی.