هەسارەیەكی هاوشێوەی زەوی لە گەردوون دۆزرایەوە

:: AM:11:42:04/02/2026 ‌
ئاژانسی بۆشاییگەری ئاسمانی ئەمەریكا "ناسا" دۆزینەوەی هەسارەیەكی تری لە گەردوون و لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر ڕاگەیاند، كە نزیكەی 146 ساڵی تیشكی لە زەوییەوە دوورە و ڕوونیشی كردووەتەوە هەسارە نوێیەكە هاوشێوەی زەوییە.

ئەو هەسارە نوێیە بە ناوی ئێچ دی 137010 بی ناو نراوە و كەوتووەتە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر و ناوچەیەك كە پێی دەگوترێ "ناوچەی شیاو بۆ ژیان"، ئەمەیش ئەگەری دۆزینەوەی ئاو لەسەر ڕووی ئەو هەسارەیە و بوونی بەرگەهەوا زیاد دەكات، تا هاوشێوەی زەوی بەرگەهەوای تایبەت بەخۆی هەبێت.

سەرەڕای ئاماژەی زۆر ئەرێنی لەبارەی ئەو هەسارەیەوە، بەشێك لە زانایان دووپات لەوە دەكەنەوە كە دۆخ و كەشوهەوا لەسەر ئەو هەسارەیە زۆر دژوار دەبێ، پلكانی گەرما زۆر نزمە و دەگاتە 68 پلەی ژێر سفری سیلیزی، هەر بوونەوەرێك لەسەر ئەو هەسارەیە بژی، پێویستی ڕاهاتن و گونجانە لەگەڵ ژینگەیەكی تەواو سارد و دژوار.

ئەو هەسارەیە لەلایەن تەلیسكۆپی كیبلەری بۆشایی ئاسمان لە ئەنجامی ئەركی دووەمی دۆزراوەتەوە، بەگوێرەی لێكدانەوەكان سووڕانەوەی خولگەیی هەسارەكە پێویستی بە 10 سەعاتە، ئەمەیش لە كاتێكدایە كە زەوی سووڕانەوەی خولگەیی بە 13 سەعات تەواو دەكات و نزیكن لەیەكەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د