بە پیادە لە فڕەنساوە گەیشتنە چین

:: AM:11:44:08/02/2026 ‌
دوو گەشتیاری گەنجی فڕەنسا، لە وڵاتەكەی خۆیانەوە بە پیادەڕۆیی بەرەو شاری شەنگەهای ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی چین ڕۆیشتن، دوای ساڵ و نیوێك توانیان ئامانجەكەیان بپێكن و ڕۆژی شەمووی ڕابردوو گەیشتنە شەنگەهای كە دوا وێستگە و ئامانجی گەشتەكەیان بوو.

بنیامین ئۆمبلۆ و لۆیك فوازۆ یەكەمیان 27 ساڵ و دووەمیان 26 ساڵ، خەڵكی گوندی ئانسی چیاكانی ئەلپن لە فڕەنسا و لە مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەری 2014، بڕیاریان دا بە پیادەڕۆیی لە زێدی خۆیانەوە بگەن بە شاری شەنگەهای چین، لە ڕۆژانی ڕابردوو پۆندی پۆلڤاری گەشتیاری لەسەر ڕووباری هوانگپۆ لە شەنگەهای، وەكخۆیان دەڵێن، هەموو ڕۆژێك بیریان لە گەیشتن بە چركەساتی گەیشتنیان كردووەتەوە و گەیشتن بەو ئامانجەی داتناوە هەستێكی خۆشت پێ دەبەخشێت.

بە دیاریكراوی گەشتە درێژەكەیان كە مەوداكەی 12 هەزار و 850 كیلۆمەتر بووە، لە ماوەی 518 ڕۆژ بڕی زۆرینەی ڕەهای كاتەكانیش هەر پیادەڕۆ بوون، تەنیا ماوەیەك لە ڕووسیا بە پاس ڕۆیشتوون و بەهۆكاری تەناهی و ناجێگیریی دۆخەكەوە.

لۆیك فوازۆ لەوبارەیەوە گوتی، ئەگەر خەونەكەت شێتانەیش دەركەوت، دەستبەرداری مەبە و هەنگاو بە هەنگاو دەست بە هێنانەدی بكە و هێنانەی ئامانج و خەونەكان مەحاڵ نین.


وشە - باز ئه‌حمه‌د