سناپچات تایبەتمەندییەكی تری زیاد كرد

:: PM:06:04:12/02/2026 ‌
لە هەنگاوێكدا بە ئامانجی ئاسانكردنی پلانی ڕۆژانە، سناپچات تایبەتمەندییەكی نوێی ڕاگەیاند كە ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات ئاگەداركردنەوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ هاوڕێكانیان بنێرن كاتێك دەگەنە شوێنێكی دیاریكراو.

كۆمپانیاكە ڕوونی كردەوە، ئەو تایبەتمەندییە نوێیە دوای سەركەوتنی هۆم سەیف دێت، كە بەكارهێنەران لەكاتی گەیشتنیان بە ماڵەوە بە سەلامەتی، هاوڕێ و خێزانەكەی ئاگەدار بكەنەوە.

سناپچات ڕای گەیاند، ئەم هەنگاوە بەشێكە لە هەوڵەكانی بۆ بەرزكردنەوەی پێوەندی و ئەزموونی ڕۆژانەی بەكارهێنەر، بەكارهێنەران دەتوانن سوود لەم تایبەتمەندییە نوێیە وەربگرن بۆ ئەوەی بە ئاسانی هاوڕێ و خێزانەكانیان لە شوێنەكەیان ئاگەدار بكەنەوە، بەمەیش زیاتر هەست بە ئاسایش و ئارامی دەروونی دەكرێت. 

تایبەتمەندییە نوێیەكە ناوی (Arrival Notifications)ـە، ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات بە بەكارهێنانی Snap Map شوێنێكی مەبەست لەسەر نەخشەكە دیاری بكەن و دواتر هەڵبژێرن كە ئاگاداركردنەوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ هاوڕێیەك یان كۆمەڵێك هاوڕێیان بنێرن كاتێك دەگەنە ئەو شوێنە.

ئەمەش واتە بەكارهێنەر پێویست ناكات بە دەستی نامەیەك بنێرێت هەر جارێك كە دەگاتە شوێنێكی دیاریكراو.

بۆ ئەوەی سیستەمەكە كار بكات، بەكارهێنەر دەبێت شوێنی خۆی لەگەڵ هاوڕێیەكی متمانەپێكراو لەناو ئەپەكەدا لە ڕێگەی سناپ هاوبەش بكات. پاشان دەتوانن بچنە ناو پڕۆفایلی هاوڕێكانیان و "ئاگاداركردنەوەكانی گەیشتن" هەڵبژێرن، شوێنێك لەسەر نەخشەكە هەڵبژێرن و ناوی بنێن.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم