كچە ئەستێرەیەكی وەرزشی ئۆكراینی خۆی ناناسێتەوە

:: AM:10:47:14/02/2026 ‌
كچە وەرزشوانێكی ئۆكراینی كە لە بوارەكەی خۆدا وەك ئەستێرەیەك هەژمار دەكرێت، لە رووداوێكدا كە لێدان بەر سەری كەوت، تووشی لەبیرچوونەوە بووە و تەنانەت خۆیشی ناناسێتەوە. لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی میدیاكانی رووسیا دۆخی ئەو ئەستێرەیەیان بڵاو كردووەتەوە.

پێگەی "شەفەق نیوز" كە هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە و پشتی بە گرتە ڤیدیۆییە رووسییەكانی بەستووە و تێیدا هاتووە، یولیار بوتۆڤا كە ئەستێرەیەكی بواری جومناستیكە و ئۆكراینییە، بەهۆی رووداوێك كە سەری بەر لە لێدان كەوتووە، تووشی لەبیرچوونەوە بووە، گەیشتووەتە ئاستێك ناوی خۆیشی نازانێت، لە شەقامەكانی باتانیای تایلەند بە جلوبەرگێكی شپڕێو دەسووڕێتەوە.

بەپێی میدیا رووسییەكان، ریوتۆڤا كە تەمەنی گەیشتووەتە 32 ساڵ، دوای ئەوەی تووشی ئەو رووداوە بووە، ماوەیەكی زۆر دیار نەمابوو، بەمدواییە لە شەقامەكانی باتانیای تایلەند بینرا و جلوبەرگێكی شپڕێوی لەبەربووە و دژۆنی و پیسیی بە رووخساریەوە دیارە، بەوە دەچێت بیر لەوە نەكاتەوە بایەخ بەخۆی بدات، ئەویش بەهۆی دۆخی لەبیرچوونەوەیەتی.

باس لەوە دەكرێ كە لە دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدۆییەكە، كەسوكار و هاوڕێكانی بەدوایدا دەگەڕێن تا هاوكاریی بكەن لەو دۆخە رزگاری بكەن.

یولیار بیوتۆڤا كە لە بواری وەرزشیدا بە "ماستەر سپۆرت" لە ئۆكراینا و دنیا لە بواری جومناستیك ناسراوە، هاوكات هونەرمەندێكی ناوداری بواری سێركە و لەو بوارەیشدا لە چەندان وڵاتی دنیا نمایشی كردووە، بۆیە بە ئەستێرەیەكی جیهانی دەناسرێ كە ئێستە بووەتە كەسێكی برسی و هەژار و تەنانەت خۆیشی ناناسێتەوە.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د