ئەمڕۆ خۆرگیران ڕوو دەدات

:: AM:11:56:17/02/2026 ‌
لە ژمارەیەك وڵاتانی دنیا ئەمڕۆ سێشەم بەر لە خۆرئاوابوون، یەكەم خۆرگیران لەمساڵ ڕوو دەدات، ئەمەیش هاوكاتە لەگەڵ چاودێریكردنی ئاسمان بۆ بینینی مانگ لەلایەن وڵاتانی ئیسلامی بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان. 

شارەزایان لەبارەی ئەو خۆرگیرانەوە ئاشكرایان كردووە، ئەو خۆرگیرانە لە چەند خولەكێك پێش ئاوابوونی ڕۆژ ڕوو دەدات و بینینی ئاسان نابێ و لە هەموو وڵاتانی دنیایش نابینرێت. ئەمەیش هاوكات دەبێ لەگەڵ چاودێریی وردی ئاسمان لەلایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە، بۆ بینینی مانگ و ڕاگەیاندنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان. 

تایبەتمەندیی ئەو خۆرگیرانە ئەوەیە كە لە شێوەی ئەڵقەیەك بە دەوری خۆر دەردەكەوێت، هاوشێوەی ئەڵقەیەكی ئاگرین دەبینرێت و لە بەشی هەرەزۆری وڵاتانیش ئەو دیاردەیە هەستی پێ ناكرێ و نابینرێت، بەڵكو تەنیا لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای جەمسەری باشووری گۆی زەوی و كەناراوەكانی دەریای دیڤیش هەستی پێ دەكرێت. 

زانایان لێكۆڵینەوەی وردیان لەسەر خۆرگیرانەكە كردووە و دەڵێن، ئەڵقەیەكی ئاگرینی بە درێژایی چوار هەزار و 282 كیلۆمەتر و بە تیرەی 615 كیلۆمەتر بە دەوری خۆر دەردەكەوێ و تەواوی خۆر داناپۆشێت و چەند خولەكێك بەردەوامی دەبێ و دواتر كۆتایی دێت.


وشە - باز ئه‌حمه‌د