كەشناسیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
لە راگەیەنراوێكدا كەشناسی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەمشەو نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچەكانی زاخۆ دەست پێ دەكات و دواتر كاریگەرییەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەكانی پارێزگای دهۆك، دواتر دەگاتە ئیدارەی راپەڕین و ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر، سەنتەری هەولێر و پارێزگای سلێمانی.
باس لەوە كراوە كە ئاسمان هەوری تەواو دەبێ لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنوورییەكان.
پێشبینی كراوە كە بارانەكە درەنگی ئەمشەو دەست پێ یكات و كەشێكی ناسەقامگیر دەبێ، كاریگەریی زیاتر لەسەر پارێزگاكانی دهۆك، هەولێر ئیدارە سەربەخۆكانی ئەو سنوورانە دەبێ.
پلەكانی گەرما:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆك: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی