ترەمپ ڕەنگی فڕۆكەی سەرۆكایەتی گۆڕی

:: AM:11:54:18/02/2026 ‌

هێزی ئاسمانی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، فڕۆكە مەدەنییەكانی تایبەت بۆ گواستنەوەی كەسایەتییە باڵاكان و فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، دووبارە ڕەنگ كردووەتەوە بە ڕەنگەكانی سوور و سپی و شینی تاریك و رەنگی زێڕ، ئەمەیش لە كاتێكدایە لە سەردەمی جۆن ئێف كێنیدییەوە فڕۆكەكانی سەرۆكایەتی بە ڕەنگی شینی كاڵ ڕەنگ كراون، بەڵام ترەمپ ئێستە كردوونی بە ڕەنگێك كە خۆی حەزی پێ دەكات. 

ئەو ڕەنگە نوێیانە گۆڕانكارین لە ڕەنگە كلاسیكییەكانی پێشتر كە دەیان ساڵە هەر وەك خۆی بە ڕەنگی سپی و شینی كاڵ فڕۆكەكانی سەرۆكایەتی ڕەنگ دەكرێن، واتە لە دوای جۆن ئێف كێنیدییەوە، ئەوە دووەم جارە سەرۆكێكی ئەمەریكا ڕەنگی فڕۆكە تایبەتەكان دەگۆڕێت. 

 ئەو خواستەی ترەمپ بۆ ئێستە ناگەڕێتەوە، بەڵكو لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیشی هەوڵێكی لەم جۆرەی دا و دەیویست كە ڕەنگی فڕۆكەی سەرۆكایەتی، بۆ سپی و سوور و شین بگۆڕێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پسپۆرانی كەرتی سەربازی دووپاتیان لەوە كردەوە، ڕەنگی تاریك و تۆخ پلەی گەرمی لە ناو فڕۆكەكە بەرز دەكاتەوە، بۆیە ترەمپ ساڵی 2022 دەستبەرداری بوو. 

بەرپرسانی ئەمەریكا دووپاتیان لەوە كردەوە، بەشێك لە فڕۆكەی كەسایەتییە تایبەتییەكان و سەرۆكی ئەمەریكا، بەهەمانشێوە بە ڕەنگی شینی تۆخ و سووری جەرگی و ڕەنگی زێڕ و سپی بۆیە كراون، بەردەوامیش مانگانە بەشێوەی خولی چێك دەكرێنەوە و دەبرێن بۆ  چاككردن و چاوپێخشاندنەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د