دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتوچۆی چوونی بۆ ئێران بە ئۆتۆمبێلی گەشتیاری راگرت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەو رێوشوێنانە نوێ دەكەنەوە.
لە راگەیەنراوی دەروازەی حاجی ئۆمەراندا هاتووە، هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی ئێران بكەن، بە مەبەستی دانانی رێكار و میكانیزمی گونجاو و رێكخستنی كاروبارەكان و جێبەجێكردنی رێنوێنی وەزارەتە پێوەندیدارەكان لە یەكی ئادارەوە، هاتوو چوون بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشتكردن بۆ ئێران ڕادەگیرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كرد كە لەكاتی رێكخستن و دووبارە هاتوو چوو كردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە ئاگەداری گەشتیاران دەكەنەوە.