ئەو تایبەتمەندییەی چاوەڕوان بوون لە واتسئەپ كارا كرا

:: PM:05:16:21/02/2026 ‌
واتسئەپ نوێكارییەكی نوێی بڵاوكردەوە تایبەتە بە یارمەتیدانی بەكارهێنەرانی نوێ لە چاتی گرووپدا بۆ ئەوەی بە خێرایی لە چوارچێوەی گفتوگۆكان تێبگەن و بگەنە ئەو گفتوگۆیانەی كە ڕەنگە پێشتر لە گرووپەكەدا كرابێت.

تایبەتمەندییە نوێیەكە ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات پێش بەشداریكردنیان ئەو نامانە ببینن كە لە چاتی گرووپیدا دەنێردرێت، پێشتر ئەندامانی نوێ تەنیا ڕاستەوخۆ دوای بەشداریكردنیان نامەیان دەبینی ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی سەرلێشێواوی لەكاتی بەشداریكردن لە گرووپە چالاكەكان كە گفتوگۆی بەردەوامیان هەیە.

ئەندامانی گرووپ دەتوانن پەیامەكانی ئەم دواییە لەگەڵ ئەندامی نوێدا هاوبەش بكەن، ئەمەش یارمەتیان دەدات بە خێرایی لە گفتوگۆكە تێبگەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڕوونكردنەوە یان پوختە لەلایەن ئەندامانی ترەوە هەبێت. 

لە كاتی بەكارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە، دەتوانرێت لە نێوان 25 بۆ 100 لە دوایین پەیامی گرووپەكان بنێردرێت، لەگەڵ ئاگاداركردنەوەی هەموو ئەندامەكان.



وشە - وشه‌