هۆكارەكانی لاوازیی تەمەنی پاتریی مۆبایلەكەت و چارەسەرکردنى

:: PM:05:35:22/02/2026 ‌
زۆر كەس بەدەست دابەزینی توانای پاتریی مۆبایلە زیرەكەكانیانەوە دەناڵێنن، ئەمەیش چەند هۆكارێكی هەیە.

هۆكارەكانی لاوازیی تەمەنی پاتری
هەندێك ئەپ، وەك پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا یان ئەپەكانی تر، تەنانەت دوای ئەوەی بە ڕواڵەت داخراون، بەردەوام كار دەكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەكارهێنانی توانای پاتری بەشێوەیەكی بەرچاو. 

ڕووناكیی شاشەی بەرز و ماوەی كاركردنی درێژ
شاشەكە گرنگترین پێكهاتەی مۆبایلە کە هێزی پاتری دەبات، بە تایبەتی كە ڕووناكییەكی بەرز یان دۆخی پێشاندانی هەمیشە داگیرساو؛ چالاك كراوە. هەمیشە چالاككردنی خزمەتگوزارییەكانی شوێن (GPS)، بلوتوز، و وای فای و چالاك هێشتنەوەی ئەم خزمەتگوزارییانە كاتێك كە لە ڕاستیدا پێویست نین بەشدارە لە لاوازكردنی پاتری.

تێكچوونی پاتری بە تێپەڕبوونی كات
زۆربەی مۆبایلەكان پشت بە پاتریی لیتیۆم و ئایۆن دەبەستن، كە وردە وردە بەشێك لە توانای هەڵگرتنیان لەدەست دەدەن دوای سەتان خولی بارگاویكردنەوە.

چارەسەرەكان
- كەمكردنەوەی ڕووناكیی شاشەكە یان چالاككردنی دۆخی ئۆتۆماتیكی.
- داخستنی ئەپەكانی ناپێویست.
- لەكارخستنی خزمەتگوزاریی شوێن و پێوەندیكردن لە كاتی پێویستدا.
- بەكارهێنانی شەحنێكی ئەسڵی و بڕوانامەدار بۆ ئەوەی پاترییەكەت تێك نەچێت.
- دووربكەوە لە بارگاویكردنەوەی تەواو، باشتر وایە لە هەر كاتێكدا ئاستی بارگاویكردنەوە لە نێوان 20% بۆ 80% بمێنێتەوە.


وشە - وشه‌