زۆرن وا بیر دەكەنەوە كە پاككردنەوە و شوشتنی ددان بە فڵچە و هەویری ددان دوای هەر ژەمیكی نانخواردن، ڕێگەیەكی تەندروست و دروستە بۆ هێشتنەوەی ددانەكان و دەم بە پارێزراوی، بەڵام شارەزایان هۆشداریی دەدەن و دووپات لەوە دەكەنەوە كە ئەمە هەندێ مەترسیی لێ دەكەوێتەوە.
مادینا
ئابانسۆڤا لەبارەی دیوە ئەرێنییەكانی شوشتنی ددان دوای هەموو ژەمێك دەڵێ، هەست بە نوێبوونەوە و پاكبوونەوە دەكەی، لە بۆنی ناخۆشی دەم كە لە پاشماوەكانی خۆراك لە ناو دەم دروست دەبن ڕزگارت دەبێت، هەروەها ڕێگر دەبێ كە بەشە جێماوەكانی خۆراك ببن بە مۆڵگەی بەكتریاكان، ئەمانەیش دەبنە هۆی كەمبوونەوەی ئەگەری كلۆربوونی ددان و هەوكردنی پدووی ددان و ڕێگەیش لە كۆبوونەوەی چینێكی جێڕی لەسەر مینای سپی ددان دەگرێت، كە بە مانەوەی زۆری و كەڵەكەبوون لەسەر یەكتر، توند و جێگیر دەبێت.
ئەو پزیشكە لایەنە نەریتییەكەی ئەو كارەیشی خستە ڕوو و دەڵێ، پێویستە وریا بین لە ئالوودەبوون بە شوشتنی بەردەوامی ددانەكان بە فڵچە و هەویری ددان، چونكە زۆر دووبارەكردنەوەی ئەم كارە زیان بە زمان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی خورانی زمان و خوێنبەربوون لە زماندا، جیا لەوەیش دوای خواردنەوەی گیراوە ترشەكان و دواتریش شوشتنی ددان، هەستیاری لە ددان دروست دەكات، چونكە ترشەكان مینای ددان بەشێوەی كاتی دەگرن و سوودی پێ دەگەیەنن، بەڵام لابردنی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی وەرینی ددانەكان.