بە شاشەیەكی زۆر تایبەت.. سامسونگ مۆبایلی S26 دەخاتە بازاڕەوە

:: PM:03:20:26/02/2026 ‌
سامسۆنگ خستنەبازاڕی مۆبایلە زیرەكە نوێیەكەی S26ی ڕاگەیاند كە بە تایبەتمەندیی AI كار دەكات، دیارترینیان تەكنەلۆجیای نوێیە بۆ پاراستنی نهێنیی شاشەكە و ڕێگریكردن لە بینینی ناوەڕۆكەكەی لەلایەن كەسانی ترەوە.

مۆبایلەكە تایبەتمەندییەك پێشكەش دەكات كە بە "شاشەی تایبەتمەندی" ناسراوە، بە ئاراستەكردنی پێكسڵەكان بەرەو گۆشەی بینینی دیاریكراو كار دەكات، بەجۆرێك تەنیا ئەو بەكارهێنەرەی كە ڕاستەوخۆ سەیری شاشەكە دەكات دەتوانێت بە ڕوونی بیبینێت. ئەمەش وا دەكات گونجاو بێت بۆ بەكارهێنان لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەكاندا.

تایبەتمەندیی شاشەی نهێنی چۆن كار دەكات؟
-  ڕێگریی دەكات لە خوێندنەوەی ناوەڕۆكی شاشەكەی كەسانی تر لە كاتی سەیركردنی لە لاوە.

- دەتوانرێ بە دەست چالاك بكرێت لە شوێنە قەرەباڵغەكان وەك كافێ و گواستنەوەی گشتی.

- دەتوانرێ بە خواستی خۆت دروست بكرێت بۆ ئەوەی لە بارودۆخی دیاریكراودا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی چالاك بێت، وەك:

تەنیا شاردنەوەی ئاگاداركردنەوەكان.
چالاككردنی لە كاتی كردنەوەی ئەپی بانكیدا.
شاشەكە بە تەواوی ئاسایی كار دەكات كاتێك تایبەتمەندییەكە كوژاوەتەوە.

ئێستە مۆبایلەكە بەردەستە بۆ داواكردنی پێشوەختە و لە 11ی ئادارەوە دەخرێتە بازاڕەوە، نرخەكانی بە نزیكەیی بەم شێوەیەن:
S26: لە نزیكەی 1195 دۆلارەوە دەست پێ دەكات.
S26 Plus: لە نزیكەی 1495 دۆلارەوە دەست پێ دەكات.
S26 Ultra: لە نزیكەی 1740 دۆلارەوە دەست پێ دەكات.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم