بە گوێرەی پێشبینی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بەرانبار لە سەنتەری شار و شارۆكەكان بەشێوەی نمەباران بەردەوام دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.
لە راپۆرتێكی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هاتووە، ناوچەكە لە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران دەبێت، بە درێژایی كاتەكان ئاسمان هەوری دەبێت، پێشبینی باران لە كاتی جیاجیا لە سەرجەمی ناوچەكە دەبێت، سەنتەری پارێزگاكان و شارۆكە و شارەدێكان و ئیدارە سەربەخۆكان شێوازی باران بارینی بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە كاریگەری ئەم شەپۆلە تا كاتەكانی شەو و بەرەبەیانی رۆژی دووشەم بەردەوامی دەبێت، لەگەڵ بارانبار لە ناوچە سنوورییەكان و لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفریش دەبارێت.
لەبارەی كەشوهەوای سبەینێش كەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێ كات بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە باران تەنیا لەسەر بەشێك لەناوچەی شاخاوی جیا جیا هەیە بە شێوەی نمە بارانی كەم.
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
دهۆك: 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی