ماڵپەڕی
downdetect كە تایبەتە بە چاودێریكردنی پچڕانی ئینتەرنێت بڵاوی كردەوە، بەكارهێنەرانی چەند وڵاتێكی دنیا كێشەیان لە تەلیگرامدا ڕاگەیاندووە.
بەپێی ئەو پێگەیە، لە چەند سەعاتی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و 400 سكاڵا تۆماركراوە، لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوویشدا زیاتر لە پێنج هەزار و 300 سكاڵا تۆماركراوە. زۆربەی سكاڵاكان لە ڕووسیا سەرچاوەیان گرتووە و زیاتر لە یەك لەسەر سێی سكاڵاكان، ئاماژەن بۆ تێكچوونی كاركردنی تەلیگرام، لە %31 باسیان لە كێشەی ئاگاداركردنەوەكان كردووە لە ئەپەكەدا، هەروەها لە %27 باسیان لە كارایی خراپی ئەپڵیكەیشنی مۆبایلەكە كردووە.
هەروەها دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا ئاماژەیان بەوە كردووە، بەكارهێنەران لە ڕووسیا لە ڕۆژی چوارشەمەوە دەستیان كردووە بە كشانەوە لەو ئەپە.