په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی گه‌ردوونی و جیۆفیزیكی له میسڕ بڵاوی كرده‌وه، كه ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئادار/مارس یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌والی ساڵی 1447ی كۆچی و یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕهزامهزانیشه و مانگ له ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه گهردوونییهكانیان ده‌بینرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی
په‌یمانگه‌كه هاتووه، مانگ له سه‌عات سێ و 25 خوله‌كی به‌یانی به كاتی قاهیره له ڕۆژی پێنجشه‌م ده‌بینرێت، بۆ ڕۆژی پێنجشه‌م ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه، پێنجشه‌م له ئاسمانی شاری مه‌ككه ده‌توانرێ ماوه‌ی 30 خولهك و له قاهیره 35 خولهك و له زۆربه‌ی پایته‌ختی وڵاتانی تری ناوچه‌كه له نێوان 11 تا 44 خولهك له كاتی ڕۆژئاوابوون ده‌بینرێت.
ئاماژه‌ی داوه، به‌هۆی بینینی مانگ له ڕۆژی پێنجشه‌م واته پێنجشه‌م ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت و ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئادار/مارس یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌بێت.