ڕاپۆرتی ساڵانەی دڵخۆشیی دنیا كە لەلایەن ناوندی توێژینەوەی خۆشگوزەرانی لە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی ئامادە دەكرێ، ئەمساڵیش بۆ نۆیەم ساڵ گەلی فینلاندی بە دڵخۆشترین خەڵكی دنیا هەژمار كردووە.
وڵاتانی تری دراوسێ و نزیكی
فینلاند لە ریزبەندیی 10 دڵخۆشترین گەلانی دنیان، بەڵام فینلاند پلەی یەكەمی بە بێ ڕكاربەری نۆ ساڵە لەسەر یەك پاراستووە، بەڵام نەرویج و سوید و دانیمارك لە 10 یەكەمەكەی سەرەتادان.
ناوەندەكەی توێژینەوە بۆ دیاریكردنی ئاستی دڵخۆشیی گەلان، پشتی بە ئاستی بژێویی ژیان و پێوەندیی كۆمەڵایەتی و خێزانی كردووەتە پێوەری دیاریكردنی دڵخۆشترین گەلانی دنیا.
لە 2023 كۆستەریكییەكان لە ڕیزبەندی 25 دڵخۆشترین گەلی دنیا بوون، بەڵام ئێستە توانیویانە ئەو ڕێژەیە زۆر بهێننە خوارەوە و ئەمساڵ لە ڕیزبەندی چوارەم دڵخۆشترین گەلی دنیان.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە دراوە، زۆر بەكارهێنانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی گۆشەگیربوون و دڵخۆشنەبوون، بۆیە لە ڕیزبەندی دڵخۆشترین وڵاتانی دنیا هەریەك لە ئەمەریكا و كەنەدا و ئوسترالیا و نیوزلاند پاشەكشەیان كردووە.