بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى 48 سەعاتى داهاتووى بڵاو کردەوە، کە بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بارانى مامناوەند دەبارێت و دواى نیوەڕۆش دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورەتریشقە.
ئەمڕۆ شەموو 21ی ئادارى 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕاى گەیاند، کە ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، هەروەها لە دوای نیوەرۆوە باران بارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورە تریشقە. لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا زیاتر هاتووە، کە خێراى با لەسەرخۆ تا مامناوەند بە خێرایی (15 تا 25) کم دەبێت لە سەعاتێکدا و لە هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30کم.
هەروەها ئاماژە دراوە کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان 18 پلەی سیلیزی
لەبارەى کەشوهەواى پێشبینیکراوى سبەى یەکشەم 22ی ئادارى 2026، بە هەمان شێوەى ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەرۆ رێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێ شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
هەروەها ئاماژە دراوە کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەى بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان 17 پلەی سیلیزی