سامسۆنگ بەرنامەی مۆبایلە نوێیەكان فراوانتر دەكات

:: PM:06:50:30/03/2026 ‌
سامسۆنگ دەستی كردووە بە بڵاوكردنەوەی پرۆگرامی تاقیكاری One UI 8.5 بۆ مۆبایلەكانی Galaxy Z Fold 6 و Galaxy Z Flip 6، كۆریای باشوور یەكەم بازاڕە كە نوێكارییەكەی وەرگرتووە، پێشبینی دەكرێت بەم نزیكانە فراوانتر بێت بۆ بازاڕەكانی تر.

بڵاوكردنەوەی "بێتا" دوای دزەپێكردنەكان دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و پێشنیاری ئەوە دەكەن بەمزووانە بەرنامەكە فراوانتر دەكرێت بۆ ئەوەی ئەم دوو مۆبایلە بگرێتەوە، ئەمەیش لەگەڵ خستنەبازاڕی فەرمیدا پشتڕاست كراوەتەوە.

ڕووكارە نوێیەكە گۆڕانكاریی بەرچاو لەخۆ دەگرێت كە دیزاینێكی مۆدێرنتر بە سیستمەكە دەبەخشێت، لەگەڵ تایبەتمەندی زیادە بە ئامانجی ئاسانكردنی بەكارهێنان و باشتركردنی ئەزموونی بەكارهێنەر لەسەر هەردوو ئامێرەكە.

بۆ دابەزاندنی وەشانی تاقیكاری، پێویستە بەكارهێنەران بچنە ناو ئەپی سامسۆنگ و ڕاگەیاندنی بەرنامەی بێتا بۆ ئامێرەكەیان بدۆزنەوە و ناوی خۆیان تۆمار بكەن، دوای ئەوە دەتوانن بچنە سەر ڕێكخستنەكان و پاشان Software Update و Download و Install هەڵبژێرن بۆ بەدەستهێنان و دامەزراندنی نوێكردنەوەكە.


وشە - وشه‌