وه‌زاره‌تی كاره‌با و ئاو و وزه‌ی كوێت ئاشكرای كرد، كه له ئه‌نجامی هێرشێكی درۆنی بۆ سه‌ر دوو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، شه‌وی ڕابردوو كاره‌بای شاری كوێتی پایته‌ختی كوێت به تاریكی و بێ كاره‌با مایه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی
وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس هاتووه، كه له ئه‌نجامی هێرشی درۆنی دوو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ئاو كرانه ئامانج و زیانی مادی زۆریان به هه‌ردوو وێستگه‌كه گه‌یاندووه و ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی خزمه‌ت و دانه‌وه‌ی كاره‌بان، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
فاتیمه عه‌باس جه‌وهه‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێ، تیمی ته‌كنیكی و فریاكه‌وتن ده‌سبه‌جێ ده‌ستبه‌كاربوون و پلانی له‌ناكاوی خۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان خسته گه‌ڕ، تا به خێرایی گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی وێستگه‌ی كاره‌با و به‌رهه‌مهێنانی ئاوی پاك بكه‌ن، كه ئه‌مه كاری له‌پێشینه‌ی حكوومه‌ته و ته‌واوی تیمه‌كانی ته‌كنیكی و فریاكه‌وتن بێ پشوودان به‌رده‌وامن له كار تا سه‌لامه‌تی و گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزارییه‌كان له كوێت بكه‌ن.
هاوكات وه‌زاره‌تی دارایی كوێت ئاشكرای كرد، كه درۆنیكی ئێرانی ته‌لاری كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه‌ته ئامانج و زیانی مادی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.