هەفتەی پێشوو فەرمانی گرتن بۆ هاندە ئەرچل دەرچوو، تۆمەتبار كرابوو گوایە مادەی هۆشبەری بە ئەكتەرەكانی هاوڕێی فرۆشتووە، بەڵام دەركەوت راست نەبوو.
هەفتەی پێشوو فەرمانی گرتن بۆ هاندە ئەرچلی خانمە ئەكتەری دیاری ناو دراما توركییەكان دەرچوو، تۆمەتبار كرابوو گوایە مادەی هۆشبەری بە ئەكتەرەكانی هاوڕێی فرۆشتووە و تۆمەتی كێشانی مادەی هۆشبەریشی درابووە پاڵ.
لەوبارەیەوە هاندە ئەرچل گوتی، بەهۆی خوێندنەوە ماوەی مانگێكە لە دەرەوەی وڵاتم، منیش وەك ئێوە هەواڵەكەم لە میدیاوە بینی. بەڵام دڵنیابن هەر گەڕامەوە دەچمە بەردەم دادگا و بێ تاوانیی خۆم دەپارێزم و بڕوام بە دادپەروەریی دادگای توركیا هەیە.
هاندە ئەرچل كە ئێستە گرانترین ئەكتەری توركیایە، لە راگەیاندنەوە زۆرجار هێرشی دەكرێتە سەر و وەك خۆی دەڵێت، بەردەوام ناحەزانی تۆمەتی بۆ دروست دەكەن.
بۆ ئەو تۆمەتە لە ئەوروپاوە گرایەوە توركیا و گوتی، ئامادەم هەموو گومانەكانتان نەهێڵم.
دوای ئەوەی پشكنینی بۆ كرا، ئەنجامی پشكنینەكانی دەرچوو كە نموونە لە قژ و خوێنی وەرگیرابوو، دەركەوت لە تەواوی ژیانیدا مادەی هۆشبەری نەكێشاوە.