شارەزایەكی كەشناسی رای دەگەیەنێت، بەهۆی كارتێكردنی تۆپەڵەهەوایەكی نیمچە گەرمی خەماسینی باكوری ئەفەریقیا پلەكانی گەرما ڕۆژانی داهاتوو بەرز دەبنەوە لە سێ بۆ چوار پلە.
ئەمڕۆ سێشەم 21ی نیسان، شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ سێشەم بەگشتی ئەگەری باران و تەرزەی وەك ڕۆژانی پێشتر نەماوە لە هەندێ ناوچە هەوری ناوخۆیی ماوە بەشێوەی بەرتەسك تا كاتەكانی مەغریب ئەگەری چڕبوونەوە و باران بارین و هەورە برووسكە هەیە.
روونیشی كردەوە كە دوای ئێوارەی ئەمڕۆ دابارین بەتەواوی كۆتایی پێ دێت لە هەموو ناوچەكان، ڕۆژانی چوارشەم و پێنجشەم كەشوهەوا سەقامگیر و گونجاوە بۆ گەشت و كار و دەرەوە، ئاسمانی ناوچەكان بەزۆری خۆرەتاوە و لەگەڵ بوونی پەڵە هەور لە كات و شوێنی جیاوازدا.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە بەهۆی كارتێكردنی تۆپەڵەهەوایەكی نیمچە گەرمی خەماسینی باكوری ئەفەریقیا، پلەكانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوو بەرز دەبنەوە لە سێ بۆ چوار پلە.