نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مامۆستایان و قوتابیان و ئافرەتان و زۆر بواری تر، رۆژ تایبەتی بۆ یادكردنەوەیان دەستنیشان كردووە تا دەگاتە رۆژە خۆشەویستی "ڤالانتاین"، دوێنێ سێشەم 21ی نیسانیش یادكردنەوە یان رۆژی "داهێنان" بووە، بۆیە پێگەیەكی ئەلیكترۆنیی عەرەبی باس لەو رۆژە دەكات كە گرنگی داهێنان بۆ دنیا، تا چەند گۆڕانكاری بۆ مرۆڤایەتی دروست دەكات.
پێگەی "
ئەهرام"ی میسری رۆشنایی خستووەتەسەر رۆژی جیهانیی داهێنان كە دوێنێ 21ی نیسان یادی بوو، نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو رۆژەی لە ساڵدا تایبەت كردووە بە داهێنان و تێیدا باس لە گرنگییەكەی بۆ دنیا و مرۆڤایەتی دەكات، پێی وایە لە رێگەی داهێنانەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییە ئابووری و كۆمەڵایەتی و ژینگەیی بوارەكانی تریش دەبێتەوە، بۆیە پێگە عەرەبییەكە بە وردی باس لە داهێنان وەك هێزێك دەكات بۆ گەشەپێدان لە تەواوی بوارەكانی ژیاندا.
باس لەوە دەكرێ كە داهێنان تەنیا بۆ كەیفخۆشی و ئارەزوو و بەهرەیەك نییە، بەڵكو پێویستییەكی رژدە بۆ گۆڕانكارییەكان كە لە دنیای سەردەمدا روو دەدەن، بۆیە وڵاتان بۆ ئەوە وەبەرهێن بۆ فكرە جیاوازەكان دەكەن بۆ گەشەپێدان و بۆ ئەوەیش لە كێبەركێی بازاڕی دنیادا دەبن، نموونەیان تەكنەلۆجیا و هونەرەكان و فێرگەیی و تەواوی بوارە جیاوازییەكان لە رۆشنبیریی گشتیدا.
ئاماژە بەوە دراوە كە ئەزموونە جیهانییەكان ئەوەیان دەرخستووە، داهێنان رۆڵێكی زۆر یەكلاكەرەوە لە تێپەڕبوونی تەنگژەكان دەبینێت، نموونەیان بوارەكانی تەندروستی وەك پەتاكان یان پرسە ئابوورییەكان یان بواری ژینگەیی. بۆیە چارەسەرە ناتەقلیدییەكان كە داهێنەران دەیخەنەڕوو، جۆر و باشتربوونی ژیان دەگۆڕێت و جێگرەوەی زۆرباشتر دەخاتە بەردەستی مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
باس لە توانای گەنجان دەكات كە هێزێكی زۆر گەورەن لە سیستمی داهێنان و توانایەكی فكریی زۆر گەورەی داهێنانیان لە تەواوی بوارەكانی ژیان هەیە، بۆیە زۆر گرنگە پاڵپشتیی گەنجان بكرێ كە بیرۆكەی نوێی گەنجانی دەخەنەڕوو كە لە بواری فێركردنی نوێدا بەردەستیان خستووە، یان لە بواری راهێنان و پاڵپشتكردنی پڕۆژەكانیان لەڕووی داراییەوە.
پێگەكە ئاماژە بە رۆڵی راگەیاندن دەكات كە لە داهێناندا رۆڵی زۆر گەورە دەبینێت، راگەیاندكاران دەتوانن رۆشنایی زۆر بخەنە سەر نموونە جوان و دیارەكان كە لەناو كۆمەڵگەدا وەك بیرۆكەی داهێنان دەخرێنەڕوو، تەنانەت دەتوانن ئەوەیش بڵاو بكەنەوە كە گۆڕینەوەی فكرە نوێیەكان لەناو داهێنەراندا دروست دەبن و گفتوگۆی زۆریان لەسەر دەكرێت.
لەگەڵ ئەوانەیشدا باس لە ئەمڕۆ دەكرێ كە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ پێداچوونەوە بە فكرە تەقلیدییەكان، بۆ ئەوەیش شێوازی نوێ بەكار بهێنرێت لەسەر خەیاڵ و ئەزموونەكان، بۆیە فكرێكی نوێ ئەگەر هەرچەند ئاساییش بێت، ئەگەری زۆرە بە گەشەپێدانی بۆ داهاتوو گۆڕانكارییەكی زۆر گەورە دروست بكات، ئەویش واتای داهێنانە كە بەهۆیەوە دنیا و ژیان گەشە پێ دەدات.