ئەمڕۆ پێنجشەم لە دانیمارك دوو شەمەندەفەر خۆیان بەیەكدا كێشا، لە ئەنجامدا 17 كەس بریندار بوون و چوار لە بریندارانیش برینەكانیان سەختە.
دەستەی ئێزگەی ڕادیۆیی
دانیمارك لە زاری بەرپرسانی خزمەتگوزاری فریاكەوتنی وڵاتەكە گواستیانەوە، كە دوو شەمەندەفەر بە ڕەنگەكانی زەرد و خۆڵەمێشی لە ناوچەیەكی دارستانی، خۆیان بەیەكدا كێشاوە و زیانی مادی زۆر بەر بەشی پێشەوەی هەردوو شەمەندەفەرەكە كەوتووە.
پۆلیسی دانیمارك بڵاوی كردەوە، ڕووداوەكە لە باكوری شاری كۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارك بووە، لەسەر هێڵی شەمەندەفەری شارۆكەی هێلیرۆد و كاگیرۆپ خۆیان بەیەكدا كێشاوە. لە ئەنجامی پێكدادانەكە 17 كەس بریندار بوون و چواریان برینەكانیان سەختە.
لەبارەی هۆكاری ئەو خۆپێكدادانە پۆلیس تا ئێستە زانیاری لەوبارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە و ئاماژەی داوە، لێكۆڵینەوەكان لەسەر هۆكار و چۆنیەتیی خۆپێكدادانیان بەردەوامی هەیە و بریندارەكانیش بە پەلە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان.