بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە هەندێك كات و شوێن پێشبینی بارانبارین دەكرێ، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك، پێشبینی بارانی زۆر دەكرێت.
هەروەها كەشناسی پێشبینی كردووە كە سبەی یەكشەم بە درێژایی رۆژ لە كات و شوێنی جیادا، نمەباران و بارانی مامناوەند و هەورە برووسكە بەردەوام بێت.
ناوچەكانی ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین، سۆران و گەرمیان، هەروەها هەولێر و دەوروبەری و دهۆك و كەركووك، بەشی زۆری بارانی سبەیان بەردەكەوێت.
پلەی گەرمای سبەی:
هەولێر - 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی - 21 پلەی سیلیزی
دهۆك - 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە - 23 پلەی سیلیزی
كەركووك - 28 پلەی سیلیزی