یەكێك لە وێنەگرەكانی هەرێمی كوردستان وێنەی باڵندەیەك دەگرێت كە یەكێكە لە جۆرە دەگمەنەكانی باڵندە، شوێنى وێنەگرتنەكەش دەڤەری بارزانە.
ئەمڕۆ دووشەم 27ـی نیسان، سابیر دری فۆتۆگرافەر بە "وشە"ـی راگەیاند، واشەیەكی دەگمەن وێنەیم گرتووە لە دەڤەری بارزان بینراوە.
زیاتر گوتی، ئەم واشەیە جۆرێكە لە باڵندەی ڕاپتۆر (نێچیر)، كە لە ناوچە گەرمەكانی ئاسیا و ئەفریقا دەبینرێت و بۆ یەكەمین جارە لە كوردستان و عێراق ببینرێت، ئەمەش تۆمارێكی نوێیە بۆ لیستی باڵندەكانی كوردستان و عێراق، زۆر جار بە هەڵە وتراوە كە بینراوە، بەڵام دواتر كە وردبوونەوەی بۆ كراوە باڵندەی شیكرا (واشە) نەبووە و ئواسیان سپارۆ هاوك بووە، چونكە زۆر لێكچوون لە نێوانیان دا هەیە و بە ئەستەم لێك جیا دەكرێنەوە تەنيا لە رێگەی چاو و هەندێ جیاوازی بچووكی تر.
باسی لەوەشكرد، ئەم باڵندەیە زۆر خێرا و چالاكە لە دارستانە زۆر چڕەكاندا بە تاكتیكی تایبەتی خۆی ڕاوی زیرەكانە دەكات.
زانیاری لەسەر ئەو باڵندەیە:
ناو: Shikra
ناوی زانستی: Accipiter badius
لە خێزانی باز و هەڵۆیە
قەبارە: نزیكەی 26–30 سم
باڵەكان: تا 60 سم دەگات
ژیانی گشتی: 10–15 ساڵ (لە سروشتدا)
لە ئاسیا وەك هندستان، پاكستان هەندێ ولاتی تر و هەروەها لە بەشێك لە ئەفریقا دەژی.
خواردنی سەرەكی شیكرا بریتییە لە باڵندە بچووكەكان و مار