وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری ده‌كات كه وێنه‌ی دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه بخاته سه‌ر ژماره‌یه‌كی سنوورداری پاسپۆرتی نوێی وڵاته‌كه‌ی، به بۆنه‌ی یادی 250 ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌ریتانیا.
تۆمی بیگۆت
گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، ئه‌و پاسپۆرته ئه‌مه‌ریكییانه به تایبه‌ت بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی یادی 250 ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا ته‌رخان كراون و به ڕێژه‌یه‌كی سنووردار چاپ ده‌كرێن و وێنه‌ی تره‌مپیان به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجاره كه حاڵه‌تی له‌مجۆره ڕوو ده‌دات.
بیگۆت له گوتارێكدا كه له كه‌ناڵی فۆكس نیوز دیجیتال بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیزاینی نوێی پاسپۆرتی ئه‌مه‌ریكا بۆ یادی 250 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له یه‌كێك له په‌ڕه‌كانی ناوه‌وه‌ی وێنه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا و واژووه‌كه‌ی به ڕه‌نگی ئاڵتوونی بوونی هه‌یه، له په‌ڕی به‌رانبه‌ریشیدا وێنه‌ی باوكانی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ن له كاتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا له چواری تهمووز/یۆلیۆی 1776.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و پاسپۆرتانه‌ی وێنه‌ی تره‌مپیان له‌سه‌ره به ڕێژه‌یه‌كی سنووردار ته‌نیا له واشنتن چاپ ده‌كرێن و به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌می هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێن، جیا له‌وه‌یش دراوێكی زێڕینی یادگاریش به‌و بۆنه‌یه‌وه به وێنه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵات دروست ده‌كرێت.