تیمێكی فەلەكناسی نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكەن، بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەكان دەركەوتووە، رێگەی كاكێشان لە گۆی زەوی، زۆر لەوە نزیكترە كە پێشتر خەمڵاندنی بۆ كرابوو.
بەهۆی ئەوەی
كونە رەشەكە لە گەلە ئەستێرەی كاكێشان 40 هەزار ساڵی رووناكی لە لێواری گەلە ئەستێرەكە دوورە، ئەوا نزیكیی زەوی لە گەلە ئەستێرەكە تەنیا 13 هەزار و 300 ساڵی رووناكی لە لێوارەكە دوورە، ئەمەیش مانای ئەوەیە لێواری رێگەی كاكێشان زۆر لەوە نزیكترە كە پێشتر خەمڵاندنی بۆ كرابوو.
بە دەیان ساڵی رابردوو زۆر زەحمەت بوو لێواری كاكێشان دیاری بكرێت، وا پێشبینی دەكرا كە گەلە ئەستێرەكە لە ناكاو تەواو دەبێت، كەچی ئێستە بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە، لەناو گەلە ئەستێرەكە ئێستە ئەستێرەی نوێ پێكدێت، بەڵام لە دەرەوەی كۆمەڵێك ئەستێرەی كۆن هەبووە، لێواری رێی كاكێشانی دروست كردووە.
رێگەی كاكێشان ناوێكی كوردییە، بۆ گەلە ئەستێرەیەك بەكار دەهێنرێت كە بەگوێرەی خەمڵاندنی زانایان، 13 ملیار ساڵ لەمەوبەر دروست بووە و بە سەتان ملیار ئەستێرە لەخۆ دەگرێت، بە عەرەبیش هەر "رێگەی كا" و بە ئینگلیزیش بە رێگەی شیرى (milky way) ناو دەبرێت.