ویستیان بە قاچاخ بچنە حەج بەڵام گیران

:: PM:06:42:04/05/2026 ‌
هێزە تەناهییەكانی سعوودییە گرتەیەكی ڤیدیۆیان بڵاو كردەوە كە دەردەكەوێ‌ پێنج كەس دەگرن كاتێك دەیانەوێ‌ بە بیابانەكاندا بگەنە شاری مەككە بەمەبەستی فەریزەی حەج. 

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوێت كە هێزەكانیان پێنج كەس لە ناوچە بیابانییەكانی وڵاتەكە دەگرن كە ویستوویانە بەشێوەیەكی نایاسایی برۆنە شاری مەككە كە لە رێی بەكارهێنانی درۆنەوە سەرپێچیكارەكانیان دەستنیشان كردووە.

هێزە تەناهییەكانی سعوودییە تائێستە 11 هەزار و 300 كەس كە بە نایاسایی لە سعوودیە نیشتەجێن و 14 هەزار و 855 كەسی تریان دیپۆرتكردووەتەوە.

سعوودییە سزای قورسی داناوە بۆ ئەو كەسانەی هەوڵدەدەن بەڕێگەی نایاسایی بەشداری وەرزی حەج بكەن و سزا داراییەكان لە 20 هەزار ریاڵی سعوودییەوە دەست پێ دەكەن.



وشە - وشه‌