ئەکادیمیای فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەولێر کرایەوە

:: PM:07:42:08/05/2026 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هەشتی ئایاری 2026، لە ڕێوڕەسمێکدا، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نوێنەرانی دیپلۆماسی و کەسایەتییە وەرزشییەکان، ئەکادیمیای فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و گەیم سەنتەرێکی تایبەت بە گەنجان لە هەولێر، (ئەربیل ئەڤینیۆ) کرایەوە.

کردنەوەی ئەم ئەکادیمیایە لە شاری هەولێر، هەنگاوێکی گرنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت، بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی و دروستکردنی گۆڕانکاریی جۆری لە بزاڤی وەرزشیی هەولێر و تەواوی هەرێمی کوردستاندا.

هەروەها ئەکادیمیاکە تایبەتە بە تەمەنەکانی نێوان (6 بۆ 17) ساڵ و بە هەمان سیستم، ڕێنمایی و پرۆگرامی فەرمی یانەی شاهانەی ڕیاڵ مەدرید کار دەکات، ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ دەستبەکاربوونی، بەهۆی ناوبانگی جیهانی یانەکە و هەبوونی هەوادارێکی زۆر لە کوردستان، پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا و دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێگەیاندنی بەهرەمەندان


وشە - پێشەنگ مەحموود