كچە راگەیاندنكارێك پلەی "نەقیب" وەردەگرێت

:: AM:11:07:13/05/2026 ‌
لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ بەهێزكردنی كادرە كارگێڕی و سەربازییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، بڕیاری بەرزكردنەوەی پلەی سەربازی بۆ یەكێك لە ژنە میدیاكارە دیارەكانی ناوچەكە دەركرا.

میدیا میقداد كە ئەزموونێكی بەرچاوی لە بواری ڕاگەیاندندا هەیە، بە فەرمی پلەی "نەقیب"ی پێ درا و لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای حەسەكە دەستبەكار بوو.

میدیا میقداد كچە كوردێكی خەڵكی ناوچەی ڕاجۆیە لە شاری عەفرین، ساڵانێكی زۆرە لە كایەی میدیاییدا چالاكە و بەشداریی لە ڕووماڵكردنی چەندان ڕووداوی گرنگی ناوچەكەدا كردووە.

ئەم پلە بەرزكردنەوەیەی بۆ ڕیزەكانی فەرماندەیی لە بەشی ڕاگەیاندن، دوای هەڵسەنگاندنی كارەكانی و پێویستیی ناوچەكە بە كادری لێهاتوو دێت لەو بوارەدا.

ئەم بڕیارە تەنیا گۆڕانكارییەكی ئیداری نییە، بەڵكو وەك ئاماژەیەك دەبینرێت بۆ بەردەوامیی پرۆسەی بەهێزكردنی ڕۆڵی ژنان لە ناو دامەزراوە فەرمییەكان و فەرماندەییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان.

هاوكات ئەركی نوێی نەقیب میدیا میقداد چاودێریكردن و ڕێكخستنەوەی زیاتری كایەی میدیایی دەبێت لە سنووری پارێزگای حەسەكە، كە یەكێكە لە ناوچە ستراتیجییەكانی ڕۆژئاڤای كوردستان. 



وشە - سۆران عەزیز