ئایفۆن ئاسایشی بەهێزتر دەكات

:: AM:10:45:27/05/2026 ‌
ئەپڵ نزیكە لە بڵاوكردنەوەی نوێكارییەكی بچووكی نوێ بۆ سیستەمی كارپێكردنی ئایفۆنەكەی بە ناوی iOS 26.5.1 لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا.

نوێكردنەوە نوێیەكە بە پلەی یەكەم لەسەر ئاسایش و چاككردنی هەڵەكانی رابردووە كە لە iOS 26.5 دەركەوتووە، جگە لە بەرزكردنەوەی سەقامگیری سیستەم و باشتركردنی تەمەنی پاتری و وەڵامدانەوەی بەرنامە سەرەكییەكان، بەبێ ئەوەی هیچ تایبەتمەندییەكی نوێی سەرەكی بناسێنێت.

 سەرچاوە تەكنیكییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەپڵ تاقیكردنەوە ناوخۆییەكانی تەواو كردووە و بەنیازە وردە وردە نوێكردنەوەكە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبكاتەوە بۆ چاودێریكردنی هەر كێشەیەكی تر.


وشە - وشه‌