نەوشیروان عەبدولرەحمان: زۆربەی مارەكانی كوردستان بێژەهرن

:: AM:11:28:30/05/2026 ‌
نەوشیروان عەبدولرەحمان گەنجێكە رۆژانە مار دەگرێت و خەڵكی بە دیمەنەكانی مارگرتن لەلایەن ئەو گەنجەوە سەرسامن، خۆشی دەڵێت تكایە مارەكان مەكوژن زۆربەیان بێ‌ زیانن.

ئەمڕۆ شەموو 30ـی ئایار، نەوشیروان عەبدولرەحمان گەنجێكە شارەزایە لە گرتنی مار بۆ "وشە" دەڵێت، لە كوردستان تەنیا دوو جۆر مار ژەهراوین و زیانیان هەیە.

زیاتر گوتی، داواكارم خەڵكی مارەكان نەكوژن، چونكە زۆربەی زۆری مارەكان هیچ زیانێكیان نییە، ئەگەر هەشیان بێت یان گاز دەگرن، یان زیانی پێوەدانەكەیان بەقەد مێشەهەنگوینێكە.

باسی لەوەشكرد، گەورەترین قەبارەی مار لە كوردستان ڕەشمارە و درێژییەكەی دوو مەتر و 30 سانتیم بۆ دوو مەتر و 50 سانتیم دەبێت، ئەویش مارێكی بێ‌ زیانە و پێوەدانی نییە.

بەگوتەی نەوشیروان، جۆری مارەكان جیاوازن لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر دەگۆڕێت، بەڵام رەشمار لە هەموویان زیاترە.







وشە - رامیار جەواد