به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی كالابریای باشووری ئیتاڵیای هه‌ژاند و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به فره‌وانی تا شاری ناپۆلی هه‌ستیان پێ كردووه و ترس و دڵه‌ڕاوكێ دایپۆشیون.
په‌یمانی نیشتمانی به‌ریتانیا بۆ جیۆفیزیا و بوركانه‌كان بڵاوی كرده‌وه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 6.1 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه، به‌ڵام ناوه‌ندی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردووه، كه پله‌ی بوومه‌له‌ره‌زه‌كه 6.2 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له ده‌ریای تیرانی كه‌ناراوه‌كانی شاری كۆزنسای باشووری وڵات و له قووڵایی 250 كیلۆمه‌تر ڕووی داوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌ست به له‌رینه‌وه‌كان بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵیا "ئه‌نسا" دانیشتووانی هه‌رێمی كالابریا به ته‌واوی هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و له‌رینه‌كانی گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی ناپۆلی له باكوری و هه‌رێمی بازیلیكاتا له ڕۆژهه‌ڵات.
تا ئێسته هیچ زانیاری و ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی زیانی مادی و گیانی له ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچانه‌یش له ئاماده‌باشیدان بۆ به‌هاناوه‌چوونی هه‌ر زیانمه‌ند و لێقه‌وماوێك.