به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌كانی باكوری ویلایه‌تی كالیفۆرنیای هه‌ژاند و خه‌ڵكی هه‌ستیان به له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی كرد.
بوومه‌له‌رزه‌كه به دیاریكراوی له نزیك دۆڵی ڕیدوود بووه و به گوێه‌ری داتاكانی ده‌سته‌ی پێوانه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی، ساتی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه سه‌عات 8:10 خوله‌كی به‌یانی به كاتی زه‌ریای هێمن بووه.
نووسینگه‌ی حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا گافین نیوسوم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، چاودێری دۆخی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و حاكمی كالیفۆرنیا به به‌رده‌وامی ڕاپۆرت و زانیاری له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی میندۆسینۆ پێ ده‌گات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتن له‌سه‌ر هێله بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی زیانه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی پێوانه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 له‌رینه‌وه‌ی به‌هێزی زه‌وی له كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه ڕووی داوه.