سه‌رۆكی كاتی ڤه‌نزوێلا دیلسی رۆدریگرز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م باری له‌ناكاو و فریاكه‌وتنی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوو بوومه‌له‌رزه‌ی زۆر به‌هێز وڵاته‌كه‌یان هه‌ژاند و زیانی گه‌وره و قورسیان به باڵه‌خانه و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك له شاره‌كان گه‌یاند.
رۆدریگز له
گوته‌یه‌كی له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵات كه خۆرخی برای و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری ناوخۆ دیوسدادۆ كاپیۆ له ته‌كییه‌وه وه‌ستابوون، پرسه و سه‌رخۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه كرد و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ برینداران خواست.
زیاتر گوتی، فڕۆكه‌خانه‌ی سمیۆ پۆلیڤار فی مایكیتیا له نزیك شاری كراكاسی پایته‌ختی وڵات سه‌رجه‌م كاره‌كانی وه‌ستاوه، به‌هۆی ئه‌و زیانه زۆرانه‌ی به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز به گوڕی 7.1 و 7.5 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كاراكاسی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا ڕووی دا، زیانی گه‌وره‌ی به باڵه‌خانه و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون گه‌یاند و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆییش له‌و وڵاته دروست بووه.