له ئه‌نجامی دوو بوومه‌له‌رزه‌ی كاولكه‌ر كه له 24ی حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو له
ڤه‌نزوێلا ڕووی دا، تا ئێسته نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س كوژراون و ژماره‌ی بریندارانیش بۆ سه‌رووی 16 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
له ڕۆژی هه‌ینی تا ئێسته ژماره‌ی قوربانیان 300 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، زانیارییه فه‌رمییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یش زیاتر له 190 ته‌لار و خانوو له ناوچه‌ی لاگوایرا له كه‌ناراوه‌كانی باكوری كاراكاسی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا به‌سه‌ر یه‌كدا ڕووخاون.
ئێسته 10 ڕۆژ به‌سه‌ر ڕوودانی ئه‌و دوو بوومه‌له‌رزه تێپه‌ڕیووه، كه یه‌كێكیان به گوڕی 7.2 و ئه‌وه‌ی تر به گوڕی 7.5 پله بوو به پێوه‌ری ڕێخته‌ر، دوای ئه‌وه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوون له شوێنه وێرانبووه‌كان به په‌له بڵاوكرانه‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپه‌ردووی به‌سه‌ر یه‌ك ڕووخانی ته‌لاره‌كان.