مۆنی و تووڕەیی بەڵگەی بەهێزی نییە.. خەندە سەرچاوەی بەهێزییە

:: AM:10:38:09/07/2026 ‌
زۆرن ئەوانەی تووڕەیی لە بەهێزیدا دەبینن و پێیان وایە لە كاتی تووڕەییدا جەستە و مێشك بەهێزتر دەبێت، بەڵام بەپێی بۆچوونی پسپۆران كە سەرچاوەی بەهێزی لە خەندەدا دەبینن نەك مۆنی و تووڕەیی. بۆ ئەوەیش پسپۆرانی دەروونی پەندێكی ژاپۆنی دەكەنە نموونە كە خەندە سەرچاوەی بەهێزییە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تەمووز، هەواڵەكەی لە پێگەی Economic Times وەرگرتووە كە لەوێدا پسپۆران باس لە بەهێزیی مرۆڤ لە حاڵەتەكاندا دەكەن، بۆچوونی خۆیان وا دەردەخەن كە پێیان وایە سەرچاوەی بەهێزیی ناوەوەی مرۆڤ لە ناوەوەدایە و بۆ ئەوەیش تووڕەیی مۆنی سەرچاوەی بەهێزیی نییە، بەڵكو وەك پەندە ژاپۆنییەكە دەڵێت، "هەموو ئەوانەی هەمیشە لە هەڵوێستەكاندا لەبری مۆنی و تووڕەیی، هێمنن و خەندە دەكەن، ئەوان بەهێزترن".

باس لەوە دەكرێ كە كاتێك مرۆڤ تووشی هەڵوێستێكی ناجۆر و ناخۆش دەبێت، پێویست ناكات مۆن و تووڕە بێت و پێی وابێ هێزیی خۆی لەو تووڕەییەدایە، بەپێچەوانەوە گرنگە هێمنی و هاوسەنگیی مێشك و وەڵامدانەوە بە خەندە هەڵبژێرێت، چونكە خەندە واتای لاوازی نییە، بەڵكو واتای ددانبەخۆداگرتنە و هێزی مرۆڤیش لەوێدایە.

ئاماژە بەوە دەدرێ كە بەپێی پەندە ژاپۆنییەكە، هێزیی راستینە بەوە دەرناكەوێت كە رووخساری دەرەوە و هێزی بازوو دەریبخات، بەڵكو بەهێزیی پێوەندیی بە ددانبەخۆداگرتن هەیە و لەوكاتەدا مرۆڤ دەتوانێ بە هێزە شاراوەكەی، رووبەڕووی كێشەكانی ببێتەوە.

دواتریش پسپۆرانی بواری دەروونی، چەند وانەیەك لە ژیاندا بۆ بەهێزیی مرۆڤ دەكەنە نموونە و دووپاتی دەكەنەوە، بەهێزیی لە ددانبەخۆداگرتنە. وەڵامدانەوەی سۆزداری رێگەی دروستی بیركردنەوەیە. هێمنی و سەبر ئەنجامی باشتری دەبێت. هاوكات هێزی راستینە لە ناوەوەی مرۆڤدایە نەك لە دەرەوەی.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د