پڵنگێكی دەگمەن لە كوردستان دەركەوت

:: AM:11:24:09/07/2026 ‌
پڵنگێكی دەگمەن لە سنووری ناوچەی قەرەداغی سەربە پارێزگای سلێمانی دەركەوت، جۆرەكەی دەگمەنە و لە دنیادا مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە.

جەلال عیسا كە دیمەنەكەی بڵاو كردەوە و ڕوونی كردووەتەوە، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم جارە پڵنگەكە لەو شوێنانە دەردەكەوێت كە ئاویان بۆ گیاندارە كێوییەكان لێ داناوە.

بەپێی زانیارییەكان، پڵنگەكە لە جۆری فارسییە كە لە دنیادا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و لە شوێنە شاخاوییە سەختەكان و دوور لە مرۆڤ دەژی.


وشە - رامیار جەواد